نیسان 09, 2021 14:10 Asia/Tehran
  • کێبەرکێی وەرزشیی ئەندامانی ڕێکخراوەی «شانگھای»

ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای» بە مەبەستی لێک نزیک کردنەوەی زیاتری وڵاتانی ئەندام و چاودێز، کێبەرکێی وەرزشی و ڕۆشنبیری بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە پەکینەوە، «ڤیلادیمیر نورۆف» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای» جەختی لەوە کردەوە کە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وەکو ئەندامی چاودێرڕ بەشداریی کێبەرکێکانی کردووە.

«ڤیلادیمیر نورۆف» پێی داگرتووە کە، ئەمە بۆ یەکەم جارە کە ئەندامانی بنەماڵەی گەورەی ڕێکخراوەی «شانگھای» خڕ بوونەوەو ئەو کێبەرکێ دۆستانەیەیان ئەنجام دا.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای» ھەروەھا وتیشی: ھێندێک بەرنامەی دیکەش بۆ ئاشنا بوونی زیاتری وڵاتانی ئەندام و چاودێر جێبەجێ دەکرێت.

ئەم کێبەرکێیانە ھاوکات لەگەڵ بیستەمین ساڵی دامەزرانی ئەم ڕێکخراوەیە بەڕێوە براون.

سەرپەیڤ