نیسان 14, 2021 16:13 Asia/Tehran
  • ئافرەتانی ڕاکەری کورد چوار میدالیایان لە کۆپی نێونەتەوەیی ئیمامی ڕەزا(ع) دەست کەوت

ئافرەتانی ڕاکەری کورد لە یەکەم خولی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی «ڕاکردن و مەیدان»ی کۆپی ئیمامی ڕەزا(ع) ، سێ میدالیای زیو و میدالیایەکی برۆنزیان بردەوە.

لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەداو لە لقی چوارسەد مەتری ئازادو چوارسەدمەتری بە لەمپەرەوە، «کەژان ڕوستەمی» ڕاکەری ناوداری کورد توانی پلەی دووھەم مسۆگەر کات و دوو میدالیای زیویش بباتەوە.

لە لقی حەوت قۆناغەش دا «سەدەف ئاغاجانی» وەرزشوانە کوردەکەی دیکەی سەربە پارێزگای کوردستان بە دەستخستنی چوارھەزارو ٢٧٩ خاڵ لە پلەی سێھەم دا وەستاو ملوانکێکی برۆنزی بردەوە.

تیپەی پارێزگای کوردستان لە لقی چواریش دا لە سەدمەتری ھاوپشتی بە بەشداریی «کەژان ڕوستەمی»، «دڵنیا بەیگوم جانی»، «سەدەف ئاغاجانی»، «فەرەحناز ڕابزەن» توانی بە تۆمار کردنی ٥٠ خولەک و یەک چرکە پلەی سێھەم و میدالیای برۆنز مسۆگەر کات.

جێگای ئاماژەیە «کەژان ڕوستەمی» لە ساڵی ١٣٩٩ ش دا بە دەستخستنی ٩ میدالیای زێڕ و میدالیایەکی زیو بوو بە پڕخاڵ ترین ڕاگەری ھەڵبژاردەی ئافرەتانی ئێران.

سەرپەیڤ