نیسان 15, 2021 01:14 Asia/Tehran
  • لەپێش بوونی تیپی «فولاد»ی ئێران لە چرکەکانی کۆتایی یارییەکە لە کیس چوو

تیپەکانی «فولاد»ی خوزستانی ئێران و «ئەلسەد»ی قەتەر لە یەکەم ململانێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ئاسیادا بە یەک_یەک وازیان ھێناو گۆڕەپانەکەیان چۆڵ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپەکانی «فولاد»ی خوزستانی ئێران و  «ئەلسەد»ی قەتەر لە چوارچێوەی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا و لە تاقمی «D» شەوی ڕابردوو کاتژمێر دەو سی خولەک لە یاریگای «فەھەد»ی شاری «ڕیاز» بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە کە لە کۆتایی دا ھەردووک تیپەکە بە یەک_یەک بەسەندەیان کرد.

نیوەی یەکەمی یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی پێ ھات و بە دەست پێ بوونی نیوەی دووھەم تیپی «فولاد»ی خوزستانی ئێران تەوژڕمێکی قورسی خستە سەر تیپی «ئەلسەد»ی قەتەر ھەتا سەرەنجام گۆڵێکی بە سەردا سەپاند.

یارییەکە بە لەپێش بوونی تیپەکەی خوزستانی ئێران ھەروا بەردەوام بوو کەچی لە دواچرکەکانی یارییەکەدا کە ھەموو شتێک خەریک بوو بە قازانجی «فولاد»ی خوزستانی ئێران کۆتایی پێ بێت لە خولەکی ٨٩ ی یارییەکەدا «بوعەلام خۆخێ» ئاراستەیەکی «بونجاح»ی کردە گۆڵ و ئا بەم چەشنە بە دەرەنجامی یەک_یەک ھاوسەنگیی یارییەکەی ڕاگرت و لە کۆتایی دا ھەردووک تیپەکە بە دەرەنجامی یەکسان گۆڕەپانی یارییەکەیان بەجێ ھێڵا.

تیپی «فولاد»ی خوزستان لە ململانێی دواتری دا ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە بۆ تبپی «ئەلوەحدات»ی ئۆردۆن دەچێتە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ