ڕێزنانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆمەڵگای تۆپی پێ
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ناودێری کرانی حەوتەی بیشتەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ بە ناوی شەھیدی پایەبەرز سپەھبۆد «عەلی سەییادی شیرازی» ستایشی کۆمەڵگای تۆپی پێی ئێرانی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێی حەوتەی بیستەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ لە کاتێکدا بەرپا کرا کە یارییەکانی ئەم حەوتەیە بە یادی شەھیدی پایەبەرز سپەھبۆد «عەلی سەییادی شیرازی»ییەوە ناودێری کرا.
«شاھین تەقی خانی» یاریدەری ڕۆشنبیری و پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەک دا بۆ «عەبدولحەمید ئەحمەدی» یاریدەری وەزیری وەرزش و لاوان لە بەرپاکرانی شکۆمەندانەی ڕێ و ڕەسمی بیست و دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی سپەھبۆدی شەھید «عەلی سەییادی شیرازی» و ناودێری کرانی حەوتەی بیستەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بە ناوی ئەم شەھیدە مەزنەوە ستایشی یاریدەری ڕۆشنبیریی وەزارەتی وەرزش، فیدراسیۆن، ڕێکخراوەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و تەواوی یانەو کۆڕەکانی تۆپی پێی کرد.