گۆڵەکەی «ئالی کەسیر» چووە ڕیزی گۆڵە ھەڵکەوتەکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395914-گۆڵەکەی_ئالی_کەسیر_چووە_ڕیزی_گۆڵە_ھەڵکەوتەکانی_ھەڵبژاردەی_پاڵەوانانی_ئاسیا
گۆڵی ھێرشبەرەکەی یانەی «پێرسپۆلیس» لە «ئەلڕەیان»ی قەتەر چووە ڕیزی گۆڵە ھەڵکەوتەکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2021 12:00 Asia/Tehran
  • گۆڵەکەی «ئالی کەسیر» چووە ڕیزی گۆڵە ھەڵکەوتەکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا

گۆڵی ھێرشبەرەکەی یانەی «پێرسپۆلیس» لە «ئەلڕەیان»ی قەتەر چووە ڕیزی گۆڵە ھەڵکەوتەکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پەڕەی فەرمیی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دوای کۆتایی ھاتنی یاریی تیپەکانی «پێرسپۆلیس»ی ئێران و «ئەلڕەیان»ی قەتەر، گۆڵەکەی «عیسا ئالی کەسیر»ی وەک گۆڵێکی ھەڵکەوتەی یارییەکانی ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیاند.

ڕاھێنراوانی «یەحیا گۆڵ موحەممەدی» لە دوایین یاریی خۆیانیان لە قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا شەوی ڕابردوو بەڕەوڕووی  «ئەلڕەیان»ی قەتەر بوونەوە کە ئەم یاریە بە دەرەنجامی ٤ بە ٢ بە سودی یانەکەی ئێران کۆتایی پێ ھات.

گۆڵەکەی «عیسا ئالی کەسیر» لە خولەکی ٧٢ دا تۆمار کرا. بەرلە گۆڵەکەی «عیسا ئالی کەسیر» ، «ئەلڕەیان»ی قەتەر مەودای خۆی لەگەڵ یانەکەی ئێران بە تاقە گۆڵێک گەیاند بوو و ھەوڵ دەدا ھەتا لە دۆڕان خۆی دەرباز کات، کەچی ئاراستەیەکی ھێرشبەرە ئێرانییەکەی «پێرسپۆلیس» شکستی قورسی ٤ بە دوی بەسەر «ئەلڕەیان»ی قەتەردا سەپاندو وای لێ کرد ھەتا بە ماڵئاواییەکی تاڵ واز لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بھێنێ.

بەم دەرەنجامە ڕاھێنراوانی «یەحیا گۆڵ موحەممەدی» بوون بە ١٥ خاڵ و وەک سەرپەڕو یەکەم تیپی ئێرانی لە قۆناغی گروپی بەرەوسەر ھەڵکشان.