May 18, 2021 17:03 Asia/Tehran
  • بانگهێشتی کچە وەرزشوانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی دەستی ئێران

«حامید جۆڵایی» لەم بارەوە وتی: دووهەمین قۆناغی ئوردوی یانەی نەتەوەیی تۆپی دەستی کچانی ئێران 26 تا 31ی گوڵان بە بەشداریی 26 یاریزانی تۆپی دەست لە ئەراک بەڕێوە دەچێت.

بە قسەی «حامید جۆڵایی» لە بەرپرسانی بواری تۆپی دەستی ئافرەتان، کۆمەڵێک لە  یاریزانان لە لایەن کادیری تەکنیکیی تۆپی دەستی ئێرانەوە  بانگهێشت کراون کە هانیە شاوەیسی لە کوردستانەوە تێیدا بەشدارە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: یانەی نەتەوەیی تۆپی دەستی کچانی تازەلاوی ئێران خۆیان بۆ بەشداری لە کێبەرکێیەکانی پاڵەونەتیی ئاسیا ئامادە دەکەن.

سەرپەیڤ