مێھرداد محەمەدی بوو بە باشترین گۆڵکاری ئاسیایی لیگی قەتەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396654-مێھرداد_محەمەدی_بوو_بە_باشترین_گۆڵکاری_ئاسیایی_لیگی_قەتەر
میھرداد محەمەدی یاریزانی ئێرانیی یانەی ئەلعەرەبی وەک باشترین گۆڵکاری ئاسیایی لیگی ئەستێرەکانی قەتەر ھەڵبژێردرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2021 12:25 Asia/Tehran
  • مێھرداد محەمەدی بوو بە باشترین گۆڵکاری ئاسیایی لیگی قەتەر

میھرداد محەمەدی یاریزانی ئێرانیی یانەی ئەلعەرەبی وەک باشترین گۆڵکاری ئاسیایی لیگی ئەستێرەکانی قەتەر ھەڵبژێردرا .

بە پێی ھەواڵێکی رۆژنامەی «استاد الدوحه» ی قەتەر ، مێھرداد محەمەدی بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ وەک باشترین گۆڵکاری ئاسیایی لە لیگی ئەستێرەکانی قەتەر ھەڵبژێردرا . محەمەدی ئەم وەرزە لە یانەی ئەلعەرەبی دا بوو و لە 20 یاری لە 22 یاریی ئەم یانەیە ڕۆیشتە مەیدان کە لەمبارەشەوە کەسی یەکەمە . 

دوای محەمەدی ، نام تائە ھی یاریزانی کوریایی السد و مەھەند عەلی یاریزانی عێراقیی السیلیە بە 7 گۆڵ لە ریزەکانی دواتردان . 

«استاد الدوحه»  ھەروەھا محەمەدی وەک یەکێک لە کۆڵەکەکانی یانەی ئەلعەرەبی لەم وەرزەدا ناوبردووە کە بە ئاکاری خۆی وایکردووە بەڕێوەبەرانی یانەکە رازی بە درێژەدانی کار لە گەڵ ئەو بن .