ھەوڵدان بۆ بەڕێوەبرانی دووساڵ جارێکی مۆندیاڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396720-ھەوڵدان_بۆ_بەڕێوەبرانی_دووساڵ_جارێکی_مۆندیاڵ
دیسان ئەو پێشنیارە ھاتە ئاراوە کە یارییەکانی مۆندیاڵ لە باتی چوارساڵ جارێک دووساڵ جارێک بەڕێوە بچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2021 10:53 Asia/Tehran
  • ھەوڵدان بۆ بەڕێوەبرانی دووساڵ جارێکی مۆندیاڵ

دیسان ئەو پێشنیارە ھاتە ئاراوە کە یارییەکانی مۆندیاڵ لە باتی چوارساڵ جارێک دووساڵ جارێک بەڕێوە بچێت.

ده‌سته‌ی گشتیی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ «فیفا» ئەمڕۆ هه‌ینی له‌ کۆبوونه‌وه‌یەک دا له‌ زیوریخی سویسرا گفتوگۆی له‌سه‌ر پێشنیازێک ده‌کات له‌ لایه‌ن سعودییه‌کانه‌وه‌ پێشکه‌ش کراوه‌ و داوا ده‌کرێت دوو ساڵ جارێک مۆندیال بۆ «پیاوان و ئافرەتان» بەڕێوە بچێت.

پێشتر «جۆزێف بلاته‌ر»ی سه‌رۆکی پێشووی «فیفا»، نزیکه‌ی ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشنیازێکی له‌م شێوه‌یه‌ی خستبووه‌ڕوو، دواتر له‌ ٢٠١٨ سه‌رۆکی فیدراسیۆنی «ئۆرۆگوئێ» و جێگری سه‌رۆکی «فیفا» «ئه‌لیخاندرۆ دۆمێنیگز» هه‌مان بابه‌تی باس کرد.

هه‌روه‌ها «ئارسن ڤینگه‌ر»ی راهێنه‌ری فڕه‌نسیش که‌ ئێسته‌ به‌رپرسی پێشخستنی تۆپی پێیه‌ له‌ فیفا، له‌ مانگی ئاداری رابردوودا هه‌مان پێشنیازی خسته‌ڕوو.

مۆندیالی تۆپی پێ، به‌ تایبه‌تی بۆ تیپه‌کانی پیاوان، له‌وه‌ته‌ی له‌ ١٩٣٠ ده‌ستی پێ کردووه‌، هه‌ر چوار ساڵ جارێک ده‌کرێت، مۆندیالی داهاتووش له‌ ساڵی ٢٠٢٢ له‌ قه‌ته‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.