لاوێکی کوردستانی بووە پاڵەوانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396799-لاوێکی_کوردستانی_بووە_پاڵەوانی_ئێران
لاوێکی کوردستانی میداڵی زێڕی ڕاکردنی 100 مەتری گەورەساڵانی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2021 13:48 Asia/Tehran
  • لاوێکی کوردستانی بووە پاڵەوانی ئێران

لاوێکی کوردستانی میداڵی زێڕی ڕاکردنی 100 مەتری گەورەساڵانی بردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، مەیسەم ڕەشیدی وەرزشوانی بانەیی لە کێبەرکێکانی راکردنی وڵات کە بە میوانداری ئەراک بەڕێوە چوو، میداڵی زێڕی ئەم کێبەرکێیانەی بردەوە.

وەرزشوانی بانەیی میداڵی زێڕی کێبەرکێیەکانی هەڕاکردنی گەورەساڵانی وڵاتی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

بەمجۆرە مەیسەم ڕەشیدی مۆڵەتی بەشداری لە کێبەرکێیەکانی تایوان و قەزاقستان بۆ بە دەست هێنانی ئۆلەمپیکی وەرگرت.

ڕەشیدی لەم کێبەرکێیانەدا پاڵەوانانێکی بەناوبانگ وەکوو ڕەزا قاسمی و حەسەن تەفتیانی بەزاند و ئەم پاڵەوانیەتیەی بە دەست هێنا.