May 24, 2021 08:25 Asia/Tehran
  • 357 چەشنی زیندەوەریی لە پارێزگای کوردستان ناسران

بەڕێوەبەری گشتیی ژینگە پارێزیی پارێزگای کوردستان گوتی : تا ئێستا 357 چەشنی زیندەوەریی لە ئێکۆسیستمە ئاوی و وشکانیەکانی پارێزگای کوردستان ناسراون و تۆمار کراون .

فەریبا رەزایی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا گوتی : 357 چەشنی زیندەوەریی بریتی لە 282 جۆر باڵندە ، 31 جۆر گواندار ، 23 چەشن خشۆک ، 15 جۆر ماسی ، 6 جۆر وشکاوی لە ئێکۆسیستمە ئاوی و وشکانیەکانی پارێزگای کوردستان ناسراون .

خانمی رەزایی بە ئاماژە بە فرەچەشنیی ژینگەیی لە پارێزگای کوردستان گوتی : پارێزگای کوردستان ، میوانداری چەندین زیندەوەری دەگمەنی وەکوو سەمەندەری خاڵ زەردی کوردستانی و سەمەندەری ئاگرین ، پڵنگ و ورچی بۆر و چڕگ و سمۆرەی زەوینیە .

سەرپەیڤ