حوزه‌یران 28, 2021 00:04 Asia/Tehran
  • یۆرۆ 2020 ، کۆماری چیک ، ھەموو لایەکی سەرسامکرد

کۆماری چیک بە بردنەوە لە ھولەند ، یەکەم سەرسامیی جامی شازدەھەمی خوڵقاند و بوو بە خەنیمی دانمارک لە قوناغی چارەکی کۆتایی .

ھەردوو ھەڵبژاردەی ھولەند و کۆماری چیک شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە چوارچێوەی قوناغی شازدەی یاریەکانی یۆرۆ 2020 لە یاریگەی فرانس پوشکاش ئارەنا رووبەڕووی یەک بوونەوە کە لە کۆتایی دا کۆماری چیک بە 2 گۆڵ سەرکەوت و بۆ قۆناغی دواتر ھەڵکشا .

ھولەند لە کاتێک دا بوو بە یەکەم  گەورە دوورخراوە کە لە قۆناغی بەکۆمەڵ دا ھەر سێ یاریەکەی بردبووەوە و کۆماری چیک وەک یەکێک لە باشترین ھەڵبژاردەکانی سێھەم گەیشتبۆ گەڕی دوھەم . 

ئێستا تیمەکەی شیلھاڤی دەبێ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی دا رووبەڕووی ھەڵبژاردەی دانمارک بێتەوە . 

 

سەرپەیڤ