حوزه‌یران 28, 2021 08:54 Asia/Tehran
  • یۆرۆ2020 ، بەلژیک بە گۆڵێک لە پورتوگاڵی بردەوە

لە درێژەی یاریەکانی یۆرۆ 2020 ، شەوی رابردوو هەردوو هەڵبژاردەی بەلژیک و پورتوگاڵ رووبەڕووی یەک بوونەوە .

لەم یاریە هەستیارەدا کە شەوی رابردوو لە قۆناغی شازدەی یاریەکانی یۆرۆ 2020 و لە شاری سۆیلی ئیسپانیا بەڕێوەچوو ، هەڵبژاردەی بەلژیک بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی پورتوگاڵی بردەوە .

لە کۆتایی یاریەکەدا تورگان هازارد گۆکارەکەی بەلژیک وەک باشترین یاریزانی مەیدان ناسرا .

بەمجۆرە بەلژیک بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی هەڵکشا و دەبێ لە گەڵ هەڵبژاردەی ئیتالیا یاری بکات .

ئەم یاریە شەوی هەینی و لە شاری مونیخی ئاڵمان بەڕێوەدەچێت .

سەرپەیڤ