ته‌مووز 03, 2021 00:29 Asia/Tehran
  • یۆرۆ 2020، لە یاریەکی سەخت و درێژخایەن دا : ئیسپانیا سویسی دوورخستەوە

لە درێژەی یاریەکانی ( یۆرۆ 2020) ، لە یاریەکی سەخت و تاقەت پڕووکێن دا ، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی لە ھەڵبژاردەی سویس بباتەوە و لە یاریەکان دووری بخاتەوە .

لە یەکەم  یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی یاریەکانی یۆرۆ 2020 ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگەی سەنپەترزبۆرگ رووبەڕووی ھەڵبژاردەی سویس بووەوە کە لە لێدانەکانی پێناڵتی دا توانی خەنیمەکەی بە ئەنجامی سێ بە یەک ببەزێنێ و بەرەو قوناغی پێش کوتایی بچێت . 

ئونای سیمۆن گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کە لەم یاریەدا سەرباری ئەوەی کە گۆڵێکی لێدرا ، توانی دوو جار پێناڵتی یاریزانانی سویس بەرزەفت بکات و لە کۆتایی یاریەکەدا وەک ئەستێرەی مەیدانەکە دەست نیشانکرا . 

سەرپەیڤ