یۆرۆ 2020، دانمارک سەرکەوت و چیکی ناردەوە بۆ ماڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398249-یۆرۆ_2020_دانمارک_سەرکەوت_و_چیکی_ناردەوە_بۆ_ماڵ
یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی کۆماری چیک و دانمارک ئێوارەی ئەمڕۆ لە چوارچپێوەی قۆناغی چارەگی کوتایی بەڕێوەچوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2021 18:55 Asia/Tehran
  • یۆرۆ 2020، دانمارک سەرکەوت و چیکی ناردەوە بۆ ماڵ

یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی کۆماری چیک و دانمارک ئێوارەی ئەمڕۆ لە چوارچپێوەی قۆناغی چارەگی کوتایی بەڕێوەچوو .

لەم یاریەدا کە لە یاریگەی ئۆلەمپیکی باکوو بەڕێوەچوو ، دانمارک توانی بە ئەنجامی دوو بە یەک لە خەنیمەکەی بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە کۆی چوار تیپی ھەڵبژاردەی ئەم یاریانە . 

ماڵپەڕی فەرمیی یووفا لە کۆتایی یاریەکەدا ، توماس دلینی ھافبەکی دانمارکی وەک باشترین یاریزانی مەیدان ھەڵبژارد . ئەو توانی یەکەم گۆڵی تیپەکەی تۆمار بکات .

دانمارک لە یاری دواتردا لە گەڵ براوەی یاری نێوان ھەڵبژاردەکانی بەریتانیا و ئوکراین یاری دەکات .