ئێران بە ڕاھێنەرە کوردەکانیەوە بوو بە جێگری پاڵەوانی زۆرانی فەرەنگیی نابیسایانی جیھان
تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران بە ھاوڕێیەتیی دوو ڕاھێنەرە کوردەکەیەوە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بە دەستخستنی سێ میدالیای زیو ناسناوی جێگری پاڵەوانی کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی نابیسایانی جیھانی مسۆگەر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی ئیرنا، «جەمشید خەیرئابادی» وەک بەڕێوەبەری ھونەریی تیپە نیشتیمانییەکانی زۆرانی فەرەنگی و «سەیید فەرید عەدنانی» وەکو ڕاھێنەری باڵا لە کوردستانەوە ڕێنوێنی کردنی تیپەکانیان بە ئەستۆ بوو.
تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی لاوانیش لەم کێبەرکێیانەدا ناسناوی جێگری پاڵەوانی ئەم کێبەرکێیانەی بە خۆی تەرخان دابوو. ئینجا «کەیوان تیشەگەران» وەکو سەرۆکی فیدراسیۆنی نابیسایانیش ھەر خەڵکی کوردستانەو ئەمەش ڕۆڵی کوردەکانی لەم سەرکەوتنەدا زەقتر کردووەتەوە.
«خەیر ئابیادی» کە پێشتریش بە پلەی پاڵەوانەتیی لە ئۆلەمپیکی لەندەن ھاوڕێ لەگەڵ تیپە نیشتیمانییەکەی ئێران ببووە جێگای شانازی، ئەمجارەش بە دوو پلەی جێگری پاڵەوان ھاوڕێ لەگەڵ تیپە نیشتیمانییەکانی لاوان و تەمەندارانی نابیسای ئێران شانازییەکی دیکەی بۆ وڵات و وەرزشوانان بە دەست ھێنا.
تیپەکانی تورکیاو کازاخستانیش ناسناوی یەکەم و سێھەمیان لە کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی نابیسایانی تەمەندار تۆمار کردووە.