ته‌مووز 06, 2021 12:25 Asia/Tehran
  • کێبەرکێی سەرتاسەریی قورئانی پیرۆز بە ڕکابەریی ٩٣٠ کەس لە کوردستاندا دەستی پێکرد

قۆناغی شارستانیی چل و چوارەمین خولی کێبەرکێی سەرتاسەریی قورئانی پیرۆز سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بە ڕکابەریی ٩٣٠ کەس لە چالاکانی بەشدار لە بوارە جۆربەجۆرەکان لەم پارێزگایەدا دەستی پێکرا.

بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی و کاروباری خێرومەندانەی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەڕاوێزی بەرپاکرانی ئەم خولەی کێبەرکێکان لە ئیمامزادە «پیر موحەممەد»ی سنەدا لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتی: ئەم قۆناغەی کێبەرکێکان لە سێ پارێزگاو بە ڕکابەری ٩٣٠ کەس داگری ٤٥٤ کەس لە بەشی پیاوان و ٤٧٦ کەس لە بەشی ئافرەتان دەستی پێکراوە.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «کاروەند» بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی و کاروباری خێرومەندانەی پارێزگای کوردستان وتووشیەتی: ئەم کێبەرکێیە لە ڕۆژانی سێ شەممەو چوارشەممە بەردەوام دەبێت کە بە گوێرەی ئەو بەرنامانەی بۆی داڕێژراوە، ئەمڕۆ پیاوانی بەشداری ئەم بەشەو سبیەینێ چوارشەممە ١٦ی پوشپەڕیش ئافرەتان پێکەوە خەریکی پێشبڕکێ دەبن.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە بەشداران لە بوارەکانی قەراتەت و خوێندنەوە، تەرتیل، قەرائەتی تەحقیق، لەبەر کردنی ٥ جزم، ١٠ جزم، ٢٠ جزم و ٣٠ جزم پێکەوە پێشبڕکێ دەکەن وتیشی: بە سەرنج دانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو کەم بوونی ژمارەی بەشدارانی ژمارەیەک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستان چل و چوارەمین خولی کێبەرکێی سەرتاسەریی قورئان لە سێ شارستانی پارێزگاکەدا بەڕێوە دەچێت. بەشدارانی شارەکانی سنە ، کامیاران، دبواندەرە، مەریوان و سەوڵ ئاوا لە سنەو، قوروە، بیجاڕ و دێگولان لە قوروەو سەقزو بانەش لە بانەدا خەریکی دکابەری دەبن.

وتیشی: قوروە بە ١٩٢ کەس و سنە بە ١٦٢ کەس زیاترین بەشداریان لە کێبەرکێکاندا بە خۆیان تەرخان داوە.

سەرپەیڤ