ته‌مووز 10, 2021 17:16 Asia/Tehran
  • پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌کی نوێ بۆ لقی سلێمانی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق به‌ڕێوه‌چوو

له‌ شاری سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی کاتی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌کی نوێ بۆ لقی سلێمانی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق له‌ هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

 سه‌ره‌تا 10 که‌س خۆیان بۆ هه‌ریه‌ک له‌ پۆسته‌کانی سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆک و ئه‌ندامی لقه‌که‌ کاندید کردبوو، به‌ڵام دواتر پێنج که‌س له‌ پڕۆسه‌که‌ کشانه‌وه، له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش، کاروان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج به‌ سه‌رۆکی نوێی لقی سلێمانی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردراو یاسین عه‌بدولمه‌نافیش بووه‌ جێگری سه‌رۆکی لقه‌که، هه‌ریه‌ک له‌ چیا سه‌ڵاح محه‌مه‌د که‌ریم و کوردستان زاهیرو کاوه‌ سه‌دیقیش به‌ ئه‌ندامی لقی سلێمانی یه‌کێتیه‌که‌ هه‌لبژێردران.

 جێگای باسه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو هه‌مان پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لقه‌کانی دهۆک و هه‌ولێرو که‌رکوکی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق سازکرابوو.

سەرپەیڤ