ته‌مووز 27, 2021 17:07 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک،،، پەردەلادان لە سەر «تابلۆ فەرشی دەستچنی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ»

ئاھەنگی پەردە لادان لە سەر «تابلۆ فەرشی دەستچنی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ»و کرانەوەی پیشانگای تابلۆفەرشە وەرزشییەکان لە پەراوێزی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» لە باڵوێزخانەی ئێران لە ژاپۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، باڵوێزخانەی ئێران لە ژاپۆن ئەمڕۆ سێ شەممە و لە ڕەوتی چوارەمین ڕۆژی فەرمیی یارییەکانی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» میوانداری بەشداران لە ئاھەنگی پەردە لادان لە سەر «تابلۆ فەرشی دەستچنی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» بوو.

ئەم ئاھەنگە بە ئامادە بوونی «مورتەزا ڕەحمانی مووەحید» باڵوێزی ئێران لە ژاپۆن، «سەیید ڕەزا ساڵحیی ئەمیری» سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیک، موێنەری شاندی بەڕێوەبەرایەتیی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک، نوێنەری لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ژاپۆن و «نەسروڵڵا سەججادی» سەرپەرشتی کاروانی وەرزشی ئێران بەرپا کرا.

بە ئامادە بونی ئەم کەسانە پەردە لە سەر «تابلۆ فەرشی دەستچنی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» لا درا.

لەم تابلۆفەرشەدا کە تایبەت بە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ چنراوە، نەخشی پێنج بازنە تایبەتییەکەی ئۆلەمپیک بەدی دەکرێت.

لە ئاھەنگی پەردە لادان لە سەر «تابلۆ فەرشی دەستچنی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» «مورتەزا ڕەحمانی مووەحید» باڵوێزی ئێران لە ژاپۆن وتی: ئەمڕۆکە فەرشی ئێرانی وەکو باڵوێزی کلتووریی ئێران لە تەواوی وڵاتانی دنیادا دەدرەوشێتەوە.

سەرپەیڤ