ئاب 01, 2021 22:09 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڕێکخراوەی پلانڕێژیی پارێزگەی کوردستان،ئامادەین بۆ دروست کردنی مۆزەخانەی تایبەت لە شاری مێژوویی سەقز

سەرۆکی ڕێکخراوی پلاندانانی پارێزگەی کوردستان وتی: چێکرانی مۆزەخانە بۆ شارێکی مێژوویی وەکوو سەقز پێویستە و ئەو ئەو ڕێکخراوە لە چێکرانی مۆزەخانە لەو شارە پاڵپشتی دەکات.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام نەسروڵڵاهی زادە شەوی شەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی دا رایگەیاند: سەقز لانکەی مێژوو، فەرهەنگ و شارستانیەتی کوردستانە و ئەبێ بۆ گەشە و بەرز کردنەوەی پێگەی هەمە لایەنەی ئەو شارە هەوڵ بدرێت.

ناوبراو سەبارەت بە داواکاری بۆ چێکرانی مۆزەخانەی مێژوویی و گەلناسیی لە سەقز و سەرەنج نەدانی میراتی فەرهەنگی بەو باسە، وتی: چێکردنی مۆزەخانە لەو شارە کارێکی زەروورە بۆ نواندنی مێژوو، فەرهەنگی دەوڵەمەند و دابونەریتی خەڵک و ئەبێ لەو بارەوە هەوڵی جیدی بدرێت.

نەسروڵڵاهی زادە گوتیشی: ئێمە وەک ڕێکخراوی پلاندانانی پارێزگا، بەڵێنی دابین کردنی بودجە و پاڵپشتی لە چێکردنی مۆزەخانەی سەقز دەدەین، کەواتە ئەگەر بینایەکی مێژوویی لە سەقز هەیە بۆ دامەزراندنی هەوڵی پێویست بدرێت، ئەگەر پێویست بە زەوین یان بینایەکیش هەیە بودجەی پێویستی بۆ تەرخان دەکرێت.

سەرپەیڤ