ئاب 14, 2021 16:44 Asia/Tehran
  • گەنجێکی سنەیی بچوکترین شەترەنجی چێوینی دنیای دروست کرد

«موختار ئەحمەدی» ھونەرمەندی ٣٠ ساڵەی سنەیی بچوکترین شەترەنجی چێوینی دنیای لە ئەندازەو کێش و ماکی تایبەت دا دروست کرد بە جۆرێک کە ھەتا ئێستا ھاوچەشنی لە جیھاندا دروست نەکراوە.

چێکەری بچوکترین شەترەنجی چێوینی دنیا ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: ئەندازەی ڕووبەری ئەم شەترەنجە ١٢ لە ١٢ میلی مەتردایەو ئەستوراییەکەی کەمتر لە میلی مەترێکەو بەرزترین داشەکەی واتە «شا» ع میلی مەترەو بچوکترین داشیشی ٢ میلی بەرزاییەتی.

«موختار ئەحمەدی» وتیشی: کێشی ئەم شەترەنجە ٦٩٠ مسقاڵەو لە چێوی کێکم و دارگوێزی خۆجێیی ناوچەی کوردستان دروست کراوە.

وتیشی: چێکردنی ئەم شەتڕەنجە تەواو چێوینە نزیکەی ٦ مانگی خایاندووە کە لە ڕووی کێش و ماک و ئەندازەوە ھەتا ئێستا ھاوچەشنی لە دنیادا دروست نەکراوە.

ئەم ھونەرمەندە گەنجە سنەییە کە بە نیازی تۆمار کردنی بەرھەمەکەی لە کتێبی «گینێس» و ڕاگرتنی لە مۆزەخانەی پیشە دەستییەکانی کوردستانە، وتیشی: لە دنیادا چەند نمونەیەکی دیکەی شەترەنجی چکۆلە چێکراوە، بەڵام ماکەکەیان لە دارو چێو نەبووەو ئالەم ڕوانگەیەوە شەترەنجەکەی من تایبەتە.

سەرپەیڤ