قۆناغی کۆتایی یۆرۆ٢٠٢٠ ناسناوی سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی کۆرۆنای درایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399972-قۆناغی_کۆتایی_یۆرۆ٢٠٢٠_ناسناوی_سەرچاوەی_بڵاوکردنەوەی_کۆرۆنای_درایە
میدیاکانی بریتانیا پەردەیان لە سەر کارەساتی کۆرۆنایی دوای کێبەرکێکانی قۆناغی کۆتایی یۆرۆ ٢٠٢٠ داماڵی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2021 09:51 Asia/Tehran
  • قۆناغی کۆتایی یۆرۆ٢٠٢٠ ناسناوی سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی کۆرۆنای درایە

میدیاکانی بریتانیا پەردەیان لە سەر کارەساتی کۆرۆنایی دوای کێبەرکێکانی قۆناغی کۆتایی یۆرۆ ٢٠٢٠ داماڵی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی  یۆرۆ٢٠٢٠ لە بەرواری ١١ی ژوئیە بە میواندارەبیی یاریگای «ویمبلی»ی لەندەن لە نێوان تیپە نیشتیمانییەکانی بریتانیاو ئیتالیا بەرپا کرا.

ئامادە بوونی زۆرینەی ھاندەران بۆ سەیرکردنی یەکەم پاڵەوانەتیی مێژووی تیپی نیشتیمانیی بریتانیا لەم کێبەرکێیانەدا کە بە سەرکەوتنی ئیتالیاو وەشاندنی سزا کۆتایی پێ ھات، بووە ھۆی سەرھەڵدانی کارەساتی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دووھەزارو ٣٠٠ کەس لەو یاریانەدا بەشدارییان کرد کە گومانی ھەبوونی کۆرۆنایان لە سەر بوو کە لە پاش ئەویاریانە سێ ھەزارو ٤٠٤ کەس توشی کۆرۆنا ھات.