دوو وەرزشکاری کورد بوونه پاڵه‌وانى بژارده‌ى پاڵه‌وانه‌کانى عه‌ره‌ب
له شارى سلێمانى رکابه‌رییه‌کانى پاڵه‌وانێتیی بژارده‌ى نێوده‌وڵه‌تى مواتاى به سه‌رکه‌وتووانه کۆتاییهات .
پاڵه‌وانێتییه‌که دوێنێ شه‌ممه له هۆڵى هۆتێل رهمادا به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى لاوان و وه‌رزشی ھەرێمی کوردستان و سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتیی رێکخستنى سلێمانى و ژماره‌یه‌کى زۆر له به‌رپرسانى وه‌رزشى ناوخۆى و عه‌ره‌بى به به‌شدارى ١٣ وڵات به‌رێوه‌چوو .
له هه‌ڵبژارده‌ى عیراق سێ یاریزانى کورد پێکهاته‌که‌یان داگیرکردبوو ، سه‌ره‌نجام له کێشى خۆیان توانیان پله‌ى یه‌که‌م ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن ، کاتێک له رکابه‌رییه‌که زیاد ئیبراهیمى یاریزانى یانه‌ى پێنجوێن و هه‌ڵبژارده‌ى عیراق توانى له یاریزانێکى وڵاتى مۆریتانیا بباته‌وه‌و له کۆتا یاریش هۆکار حه‌کیمى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌که‌و یانه‌ى ئاشتى توانى له پاڵه‌وانى وڵاتى جه‌زائیر بباته‌وه .