ئه‌یلوول 14, 2021 17:21 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی بالەی ئاسیا، ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاهێنەرانی ئێرانی لە یاریی ئێران و پاکستان

هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە سێهەمین یاری خۆی لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانی ئاسیا بەرامبەر هەڵبژاردەی بالەی پاکستان چووە گۆڕەپان. بەهروز عەتایی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ ڕەحمان محەممەدی ڕاد وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پاکستان لەم یارییە دا ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە.

هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە سێهەمین و دوایین یاری قۆناغی گرووپی ڕکابەرییەکانیی پاڵەوانی ئاسیا کە لە شاری چیبای وڵاتی ژاپۆن بەڕێوە دەچێت ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بالەی پاکستان بوویەوە و بەئاکامی ٣ بەسفر سەرکەوت.

 هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە حاڵێکدا پاکستانی بە ئەنجامەکانی 

25بە 20، 25 بە 19 و 25بە 15 بەزاند کە راھێنانی ئەم تیمە لە ئەستۆی ڕەحمان محەممەدی ڕاد،ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی بالەی ئێران بوو.

هەڵبژاردەی بالەی ئێران بە تۆمارکردنی ئەم سەرکەوتنەی وەکوو یەکەم تیم دەچێتە قۆناغی دووهەمی ڕکابەرییەکانی پاڵەوانەتی ئاسیا.

هەشت تیمی سەرتری قۆناغی یەکەمی گرووپی لە قۆناغی دووهەم لە تەشکی ٢ گرووپی ٤ تیمی لە رۆژانی پێنجشەممە٢٥ و هەینی ٢٦ـی خەرمانان ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و رکابەری ٨ تیمی خوارەوەی خشتەی ریزبەندیش هەربەم شێوەیە بەردەوام دەکرێت.

سەرپەیڤ