یەکەم پیشانگای دەسکارەکانی ژنانی ئێران و سلێمانی دەکرێتەوە
بە گفتوگۆکانی کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی و ئەنجامی هاواهەنگی پێویست لەگەڵ بەرپرسانی فەرهەنگیی سلێمانی و سەندیکای کرێکاران و ژنانی سلێمانی، یەکەم پیشانگای هاوبەشی بەرھەمی دەسڕەنگینیی ژنانی ئێران و سلێمانی دەکرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داود حەسەن پوور دانوستانکاری فەرهەنگی ئێران لە سلێمانی سەبارەت بە کردنەوەی ئەو پیشانگایە ڕایگەیاند: ئەو پیشانگایە بە گفتوگۆکانی کونسولخانەی ئێران لە سلێمانی و ئەنجامی هاواهەنگی پێویست لەگەڵ بەرپرسانی فەرهەنگی سلێمانی و سەندیکای کرێکاران و ژنانی سلێمانی، یەکەم پیشانگای هاوبەشی پیشەی دەستکاری ژنانی ئێران و سلێمانی دەکرێتەوە.
ناوبراوگوتیشی: گرووپی هەڵبژێردراوی ژنانی بەناوبانگی هونەرمەند لە بواری پیشەی دەستی بریتی لە 23 خانمی هونەرمەند لە سەرتاسەری ئێران لەگەڵ 20 خاتوونی هونەرمەندی سلێمانی، لەو پیشانگا بەرهەمەکانی خۆیان نمایش دەدەن.
هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو پیشانگا ڕۆژی شەممە 24 ی ڕەزبەر بەرانبەر بە 16 ی ئۆکتۆبەر، بەئامادەبوونی بەرپرسانی فەرهەنگیی سلێمانی و هەروەها وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی دەکرێتەوە.