تشرینی یه‌که‌م 18, 2021 09:22 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆڵمپیک لە بیرۆکەی سازکردنی جامی جیهانی لە هەر دوو ساڵ جارێکدا

لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆڵمپیک، نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی کە رێکخستنی هەر دوو ساڵ جارێک جامی جیهانیی فیفا لە بری چوار ساڵ جارێک، پەرەپێدانی لقەکانی دەرەوەی تۆپی پێ لاواز بکات.

 

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆڵمپیکەوە بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بە هەموارکردنی وادەی یاریی لەسەر ئاستی تیمە نیشتیمانییەکان دوودڵی جددی دروست کردووە لە بارەی پلانی یاریی تۆپی پێی جیهانیی یان کیشوەریی هەموو هاوینێک.

لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆڵمپیک باسی لەوە کرد کە پێویستە بابەتەکە بە شێوەیەکی فراوان لەگەڵ یاریزانانی تۆپی پێ، فیدراسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی وەرزشی و نوێنەرانی وەرزشکاران راوێژ بکرێت و رایگەیاند ''سازکردنی جامی جیهانیی لە هەر دوو ساڵ جارێکدا، دەبێتە هۆی ناکۆکی لەگەڵ رێکخراوە گەورەکانی وەرزشی نێودەوڵەتیی. ئەوەیش هەمەجۆری و پێشکەوتنی وەرزشەکانی دیکەی دەرەوەی تۆپی پێ لاواز دەکات.

زیادبوونی چالاکییەکانی پیاوان دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ بۆ ناساندنی تۆپی پێی خانمان، هەروەها چڕی وادەکان گوشاری زیاتر دەخاتە سەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی یاریزانەکان''.

سەرپەیڤ