دەسپێکی سێ گۆڵەی پرسپۆلیس لە لیگی نایاب
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401848-دەسپێکی_سێ_گۆڵەی_پرسپۆلیس_لە_لیگی_نایاب
یاریزانانی یەحیا گوڵ محەممەدی لە حەوتەی یەکەمی پێشبڕکیکانی لیگی نایابی تۆپی پێ توانیان بە سێ گۆڵ لە بەرامبەر فولاد یاریەکە ببەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2021 05:46 Asia/Tehran
  • دەسپێکی سێ گۆڵەی پرسپۆلیس لە لیگی نایاب

یاریزانانی یەحیا گوڵ محەممەدی لە حەوتەی یەکەمی پێشبڕکیکانی لیگی نایابی تۆپی پێ توانیان بە سێ گۆڵ لە بەرامبەر فولاد یاریەکە ببەنەوە.

 لە حەوتەی یەکەمی پێشبڕکیکانی لیگی هەڵکەوتەی تۆپی پێ لە ئەهواز ، یانەی فولاد میوانداری پرسپۆلیس بوو کە بە سەرنج دان بەیاری ساردو سڕی نیوەی یەکەم هەتا دەسپێکرانی نێوەی دوهەم، پرسپۆلیس لە خولەکی 61ی یارەکە توانی لە لایەن ڕەزا ئەسەدی گۆڵی یەکەم بە ئەنجام بگەینێت ولە درێژەی یاریەکەدا پرسپۆلیسیەکان لەلایەن حامید پاکدل ولە دەقەی ٧٢ گۆڵی دوهەمیان بە ئەنجام گەیاند.

لە درێژەی یاریەکە وپێنج دەقەی کۆتایی فولادیەکان لەلایەن لوسیانو پریرا توانیان لە سەر خاڵی پێناڵتی یەکێ لە گۆڵەکانی پرسپۆلیس قەرەبوو بکەنەوە هەتا یاریەکە بە ئەنجامی دوو بە یەک  بەردەوام بکرێت. بەڵام لە خولەکی هەشتا وچواری یاریەکەدا، پرسپۆلیس لەسەر یەک پەرچە پەلامار توانی لە لایەن عیسا ئالی کەسیر بۆ سێهەمین جار دەروازەی میوانداری خۆی بکاتەوە هەتا لە کۆتایی دا ، یارێزانانی گوڵ محەممەدی بە سێ ئیمتیازیەکی شیرین ، ئەهواز بەرە وتاران بەجێ بهێڵن.