ناسا: سەیرۆکێکی گەورەتر لە تاوەری «ئیفێڵ» ١١ ڕۆژی دیکە لە نزیکی زەوی تێپەڕ دەبێت
ناسا وشداریی داوە کە سەیرۆکێکی مەترسیدارو گەورەتر لە تاوەری ئیفێڵ، ١١ی دیسامبەر لە نزیکی زەوی تێپەڕ دەبێت.
ڕۆژنامەی بریتانیایی «دیلی ئێکسپرێس» نووسی: ئەم سەیرۆکە کە ناوی «نێرئوس ٤٦٦٠»ی لە سەر دانراوە، ٣٣٠ مەتر درێژاییەتی و بە خێراییەکی نزیکەی شەش و نیو کیلومەتر لە چرکەیەک دا خەریکی نزیک بوونەوە لە گۆی زەوییە.
گەرچی ئەم سەیرۆکە لە مەودای ٣ ملوێن و ٨٤٠ ھەزار کیلۆمەتریی ئێمە تێپەڕ دەبێت، بەڵام سەرباری ئەمەش لە پۆلێنکردن دا لە ڕیزی نەیزەکە ھێزەکییە پڕمەترسییەکانی «ناسا» دانراوە.
بە پێی پێوەرەکانی «ناسا»، سەیرۆکێک کە گەورەتر لە ١٥٠ کیلومەتر بێت و مەوداکەی لە جەغزی زەوی کەمتر لە ٧ ملوێن و ٣٠٠ ھەزر کیلۆمەتر بێت، لە ڕیزی مەترسیدارەکان دادەنرێت.
١١ دیسامبەر مەودای «نێرئوس» لە زەوی دەبێتە دە ھێندەی مەودای مانگ لەگەڵ ئەم گۆی خاکییە.
وەک باسی دەکرێت ئەم سەیرۆکە لە ماوەی دەیەکانی داھاتوو چەندین جاری دیکە بەلای زەوی دا تێ دەپەڕێ و تێپەڕینی لە ساڵی ٢٠٦٠ یش لە ھەموو کاتێک نزیکترو لە مەودای ملوێنێک و ٢٠٠ ھەزار کیلۆمەتریی زەوی دەبێت.