سلێمانی میوانداریی شمشێربازه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌ب دەکات
شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی بۆ یارییه‌کانی شمشێربازی له ئامێز ده‌گرێت.
ئه‌زهه‌ر عه‌لی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پاڵه‌وانێتی وڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ شمشێربازی له لێدوانێکی تایبه‌تدا بهPUKmedia ی راگه‌یاند، به به‌شداری چوارده وڵات که ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه بۆ به‌شداریکردن له پاڵه‌وانێتییه‌که رۆژی پێنجشه‌ممه له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی پاڵه‌وانێتیی وڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ شمشێربازی ده‌ستپێده‌کات و بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پاڵه‌وانێتییه‌که وتیشی: ته‌واوی کاره لۆجیستی و پێوێستیه‌کانی پاڵه‌وانێتییه‌که له لایه‌ن یه‌کێتیی شمشێربازیی عیراقی و به‌رپرسانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپیی عیراق و بهرێوهبهریهتیه په‌یوه‌ندیداره‌کانی شاری سلێمانی و یانه‌ی سلێمانی به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و چاومان له‌وه‌یه ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ببێته یه‌کێک له پاڵه‌وانێتییه مێژوویه‌کان .
ئه‌زهه‌ر وتیشی: ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ماوه‌ی ٣٠ ساڵه له عیراق بهڕێوهنهچووهو چاومان له‌وه‌یه به جوانترین شێوه له نێو شاری سلێمانی ئازیز به‌ڕێوه‌بچێت .