کانونی یه‌که‌م 30, 2021 15:04 Asia/Tehran
  • به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی: ساڵی ٢٠٢١ ساڵێکی پڕ‌به‌رهه‌م بووە بۆ شاری سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسی دا کارو چالاکیه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی له‌ ساڵی ٢٠٢١ ئاشکرا کردو ساڵه‌که‌ی بۆ شاری سلێمانی به‌ ساڵێکی پڕ‌به‌رهه‌م زانی.

«کاروان زیره‌ک» به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسی ئاماژه‌ی به‌ ده‌یان چالاکی جۆراوجۆری وه‌رزشی کرد که‌ له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی له‌ شاری سلێمانی به‌ڕ‌ێوه‌براوه‌و یان هاوکارییان کردوون.

نابراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، هاوکات هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هه‌ڵبژاردنیان بۆ ٣١ یانه‌ی سنوری پارێزگاکه‌ کردووه‌ .

وتیشی: له‌و ساڵه‌دا هاوکاری دارایی چه‌ندین یانه‌ی شاری سلێمانی و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی یاریگای شانه‌ده‌ری و  هاوکاری ده‌یان وه‌رزشکاریش کراوه‌.

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی پێشی داگرت: پلانی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ له‌ سالی ٢٠٢٢ دا بۆ ئەوەی شاره‌که‌یان ده‌یان پاله‌وانێتی و چالاکیی نێوخۆیی و نێوده‌وله‌تی بەڕێوە بەرێت و به‌رده‌وامیش بن له‌ هاندانی پاله‌وانه‌کانی سلێمانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی گه‌وره‌.

سەرپەیڤ