ھەوڵ ئەدرێ سنە بکرێت بە پێتەختی نەورۆزی ئێران
پارێزگاری کوردستان وتی: هەمووان ئەبێ هەوڵ بدەن تا شاری سنە وەکوو پێتەختی نەورۆز لە ئێران بناسرێت و تۆمار بکرێت.
ئیسماعیل زارعی کوشا ڕایگەیاند: ئەمساڵ دوو بەرنامەی تایبەتی نەورۆز لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت و ئەبێ هەموو کاروبارەکانی بە بەرنامەی باش و ڕێکوپێکەوە بچێتە بێشەوە.
پارێزگای کوردستان وتیشی: هەموو دامودەزگاکان لە پارێزگاکان ئەبێ هەوڵ بدەن کە شاری سنە وەکوو پێتەختی نەورۆز لە ئێران تۆمار بکرێت و پارێزگای کوردستان لەم بارەوە لە ئێران ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت.
زارعی کوشا ئاشکرایشیکردوه، بۆ ئهمساڵى نهورۆز ژمارهیهک ڕێوڕەسمی تایبەت لەسنە بەڕێوەدەچن کە ھەموو نەتەوەکانی ئێران بەشداریی تێدادەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا نوێنەرانی ڕێکخراوی یونسکۆ بۆ نەورۆزی ئەمساڵ میوانداریی کراون.
ئهوهشى وت:"بهشداریکردنى ڕێکخراوى یونسکۆ بۆ ئهوهیه ههوڵبدهین سنە وەک پایتەختی نەورۆز تۆماربکرێت".
نەجەفی جێگری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شارەوانی سنەش لەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی 26 و 29 ی ڕەشەممە، شاری سنە میوانداری دوو بەرنامەی تایبەتی نەورۆزی دەبێت.