ئادار 08, 2022 11:17 Asia/Tehran
  • خاتونێکی ئێرانی میدالیای زیوی لە کێبەرکێی ڕاکردن و گۆڕەپان دا مسۆگەر کرد

«فەرزانە فەسیحی» خاتوونی ئێرانیی وەرزشوانی بواری ڕاکردنی خێرا لە کێبەرکێکانی ڕاکردن و گۆڕەپانی سیربستاندا پلەی دووھەمی دەست خست.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «فەرزانە فەسیحی» خاتوونی ڕاکەری ئێرانی کە لە ئوردوی سیربستاندایە لە کێبەرکێکانی ڕاکردن و گۆڕەپانی «بلگراد میتینگ» بە تۆمار کردنی ڕەچەی ٧ چرکەو ٣١ لە سەدا٣١ی چرکە پلەی جێگری پاڵەوانی مسۆگەر کرد.

«فەسیحی» ھەروەھا پێشتر لە کێبەرکێکانی ڕاکردن و گۆڕەپانی نۆ ھۆڵی پاڵەوانەتیی تورکیا دا توانی بووی پلەی پاڵەوانەتی دەست بخات.

«فەرزانە فەسیحی» بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی ئاسیا خۆی ئامادە دەکات و لە ئوردووی سسربستاندا بەسەر دەبات.

سەرپەیڤ