ئادار 10, 2022 10:39 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی وەرزشوانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی تایلەند

کچی مێژووسازی تێنیسی ئێران لە بەشی دوو کەسەی کێبەرکێکانی تایلاەند گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «مشکاتۆزەھرا سەفی» کچی مێژووسازی تێنیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دوای گەشتە جیھانییەکەی برازیل بەشداریی کێبەرکێکانی تایلەندی کردووە لەگەڵ ھاوگروپە دانیمارکییەکەی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەشی دوو کەسەی ئەم کێبەرکێیانە ھەڵکشا.

«سەفی» و ھاوتیپەکەی لە خولی یەکەم دا  لە پشوودان دا بوون و لە قۆناغی یەک لە ھەشت دا توانییان دوو بە سیفر میواندارەکەیان ببەزێنن.

تیپی دوو کەسەی تێنیسی وەرزشوانە ئێرانی و دانیمارکییەکان لەم قۆناغەدا دەبێ ڕووبەڕووی تیپی ھاوبەشی سوییسڕایی و مالیزیایی ببنەوە. 

سەرپەیڤ