ئافرەتانی کورد سەرکەوتنێکی گەورەیان بۆ وەرزشی عێراق تۆمار کرد
سێ خۆشکی کوردی وەرزشوانی ھەولێری لە بواری «بەرزکردنەوەی قورسایی» سەرکەوتنێکی گەورەیان بۆ وەرزشی عێراق تۆمار کرد.
«ئۆشین موحسین»، «ئیناس موحسین» و «ئیسرا موحسین»، سێ خۆشکی کوردی دانیشتووی هەولێری ھەرێمی کوردستانن کە لە ئێستادا سەرنجی میدیا جیهانییەکانیان بەرەولای خۆیان ڕاکێشاوە.
ئەم سێ خۆشکە لە کێبەرکێ ناوخۆیی و جیهانییەکاندا توانیویانە چەندین میدالیا بەدەست بێنن. لەم پەیوەندییەدا «ئیناس موحسین» بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە خۆی و خۆشکەکانی دەیانەوێت بە مسۆگەر کردنی سەرکەوتنی زیاتر ناوی باوکیان لە مێژووی وەرزشی ژناندا زیندوو بهێڵنەوە.
ئیناس کە تەمەنی لەژێر ٢٠ ساڵدایە شەش میدالیای بەدەست هێناوە و لەگەڵ خۆشکەکانیدا توانیویانە عێراق ببەنە ڕیزی وڵاتانی ناودار لە ئاسیادا.
ئەم سێ خۆشکە کوردە تەمەنی هەموویان لەژێر ٢٠ ساڵدایە ساڵی ڕابردوو باوکیان کە وەک باسی دەکەن یاشترین ڕاھێنەریان بووە بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا لەدەست داوە.
ئیناس دەڵێت لەگەڵ خۆشکەکانی خۆیان بۆ کێبەرکێ نێونەتەوەییەکان لەوان ئۆلەمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس ئامادە دەکەن.