ئادار 17, 2022 09:55 Asia/Tehran
  • مەڵبەندەکەی فەرھادی کۆکەن میوانداریی لە نەورۆزی ھەمیشە سەوزی سەرزەوینی ئێران کرد

ئاھەنگی جیھانیی گەشتی شارستانیەت و ئێرانی ئیسلامیی نەورۆزی ١٤٠١ بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ڕۆشنبیرەکان و کاربەدەستان و بەرپرسانی بواری ڕۆشنبیری و ھونەری کرماشان ٢٥ ڕەشەمەی ١٤٠٠ بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەم ئاھەنگە لە ئاراستەی ناساندنی ھەرچی زیاتری بارستایی ڕۆشنبیری و گەشتکارییەکانی ڕۆژئاوای وڵات لە بوارە نیشتیمانی و نێونەتەوەییەکان لە سەر ڕێگای تاران، ھەمەدان ، کرماشان و سنەدا بەرپا دەکرێت.

ئاھەنگی نەریتی نەورۆزلە دوو شوێنی مێژوویی کرماشان واتە پەرەستگەی ئاناھیتاو بێستون بەرپا دەکرێت.

شیاوی باسە لە کۆتایی ئەم ئاھەنگەش دا گروپە نەورۆزییەکانی ھۆزە جۆربەجۆرەکانی ئێران دەستیان کرد بە پێشکەش کردنی پرۆگرام کە ئەمەش خۆی لە دوو بەشی موسیقاو دەف ژەنینی ھونەرمەندانی خۆجێیی لە دوو شوێنی مێژوویی و شکۆمەندی پەرستگەی ئاناھیتاو بێستوون دا دەبینییەوە.

جل و بەرگی خۆجێیی ژن و پیاوە دەف ژەنەکانی ئێران جوانی و سەرنج ڕاکێشییەکی دووھێندەی بەم ئاھەنگە بەخشی بوو. 

سەرپەیڤ