ئادار 22, 2022 16:59 Asia/Tehran
  • «مشکاتوزەھرا سەفی» کچە وەرزشوانی ئێرانی لە سەر مێژوو خولقاندنەکەی بەردەوامە

کچە وەرزشوانی یاریی تێنیسی ئێران لە یەکەم ڕۆژانی ساڵی ١٤٠١ ڕنکینگێکی مێژوویی دیکەی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «مشکاتوزەھرا سەفی» کچە وەرزشوانی یاریی تێنیسی ئێران لە ساڵی ١٤٠٠ لەو وەرزشوانە مێژوو خولقێنانەی ئێران بوو کە جیا لەوەی کە توانی بووی بچێتە ڕیزی ڕنکینگی ژێر ١٠٠ی لاوانی جیھانەوە، بۆ یەکەم جار مۆڵەتی بەشداری لە «گراند ئیسلەم»ی لاوانی ئۆسترالیاشی دەست کەوت.

«سەفی» ساڵی ١٤٠٠ی بە ڕنکینگی مێژوویی ٧٣ی لاوانی جیھان کۆتایی پێ ھێنا، بەڵام ئێستا لە یەکەم ڕۆژانی ساڵی ١٤٠١یش دا دیسانەوە مێژووی خولقاندووەو گەییشتووەتە ڕنکینگی ٦٩ی لاوانی جیھان.

ئەمە بۆ یەکەمجارە کە یاریزانێکی ئێرانی دەستی بە ئاوا ڕنکینگێک دەگات.

«سەفی» ١٧ ساڵان دوای «گراند ئیسلەم»ی لاوانی ئۆسترالیا لە ئاستی یەکی لاوانی جیھان لە وڵاتانی برازیل و تایلەند بەشداریی کرد کە ئامادە بوون لەو کێبەرکێیانە لە گەشە پێ دانی ڕنکینگەکەی کاریگەر بوو.

سەرپەیڤ