May 09, 2022 10:29 Asia/Tehran
  • پلەی یەکەمی تیمی تەکواندۆی ئێران لە ئۆلەمپیکی نابیسیاران

تیمی تەکواندۆی ئێران لە کۆی خاڵە تیمیەکان کەوتە پلەی یەکەمی 24 مین خولی یاریەکانی ئۆلەمپیکی نابیسیاران لە بەرازیل .

یاریەکانی ئۆلەمپیکی نابیسیاران لە 11 تا 25 ی بانەمەڕ بە میوانداریی شاری کاشیاس دوسولی بەرازیل بەڕێوەدەچێت و کاروانی دەنگی ئێران بە دروشمی سەرکەوتن لە بێدەنگی دا بە 140 کەس لە لقەکانی تۆپی پێ ، بالەی لێواری ، جۆدۆ ، زۆرانی ئازاد و فەڕەنگی ، راکردن و مەیدان ( پیاوان و ژنان ) ، کاراتە ( پیاوان و ژنان ) و تەکواندۆ ( پیاوان و ژنان ) لەم یاریانەدا بەشدارە . 

 بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، تیمی تەکواندۆکارانی ئێران لە 24 مین دەرەی یاریەکانی ئۆلەمپیکی نابیسیاران بە وەدەسھێنانی 4 مەدالی زێڕ ، 2 زیو و 4 برۆنز و لە کۆی تیمیی 10 مەدالیا کەوتە پلەی یەکەم . 

 تیمی کۆریاش بە 4 مەدالی زێڕ ، 2 زیو و 2 برۆنز و لە کۆی تیمی بە 8 مەدالیا بوو بە دوھەم . 

تیمی تورکیاش پلەی سێھەمی بە خۆی تەرخاندا . 

سەرپەیڤ