May 12, 2022 08:39 Asia/Tehran
  • لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی تورکیا ئێران پلەی سێھەمی مسۆگەر کرد

تیپی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران لە کۆتایی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی کۆپی سەرکەوتنی تورکیا، پلەی سێھەمی ئەم کێبەرکێیانەی دەست خست.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا بە ١٢ زۆرانباز لە ١٠ کێش دا چووە مەیدانەوە کە «پەیام ئەحمەدی» لە کێشی ٤٥ کیلۆگرام، «عەلی ئەحمەدی وەقا» لە کێشی ٤٨ کیلۆگرام، «حەمید ڕەزا کشتکار» لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام میدالیای زێڕیان بردەوەو «موحەممەد کەمالی» لە کێشی ٥٥ کیلۆگرام میدالیای زیوی دەست خست و «مەھدی بزی» لە کێشی ٤٥ کیلۆگرام، «ئەھورای بوێری» لە کێشی ٦٥ کیلۆگرام و «موحەممەد جەھانگیری» لە کێشی ١١٠ کیلۆگرم میدالیای برۆنزیان مسۆگەر کرد.

ھەروەھا لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا تیپی ئازەربایجان بە ١٦٨ خاڵ گەییشتە پلەی پاڵەوانەتی، کازاخستان بە ١٥٦ خاڵەوە بوو بە دووھەم و تیپەکەی ئێرانیش بە ١٤٦ خاڵ پلەی سێھەمی دەست خست.

 کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی کۆپی سەرکەوتنی تورکیا، ڕۆژانی ١٩ ھەتا ٢١ی بانەمەڕ لە شاری ئانتالیا بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ