ته‌مووز 15, 2022 14:11 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی باسکەکارانی ئێران بە سەر کازاخستاندا

تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران لە دووھەمین یاریی خۆی دا لە قۆناغی گروپیی یارییەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە دەرەنجامی ٩٦ بە ٦٠ کازاخستانی بەزاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، لە درێژەی کێبەرکێکانی باسکەی ٢٠٢٢ی کۆپی ئاسیا کە بە میوانداریی وڵاتی ئەندۆنێزیا لە جاکارتا بەرپا دەکرێت، ئەمڕۆ ھەینی تیپی نیشتیمانیی ئێران بۆ کازاخستان چووە مەیدانەوەو بە دەرەنجامی ٩٦ بە ٦٠ سەرکەوتنی تۆمار کرد.

ئەم سەرکەوتنە لە کاتێکدایە کە ئێران لە کێبەرکێی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵ دا دوو جار یارییەکەی بە کازاخستان دۆڕاندبوو.

دەرەنجامی ھێزمەندانەی ئەمڕۆی ئێران لە ڕاستی دا جۆرێک سەندنەوەی تۆڵەی ھەردوک دۆڕاندنەکەی پێشوو لە ھەمبەر کازاخستانییەکان بوو.

ئێران کە لە یەکەم یاری دا لە بەرامبەر سووریا سەرکەوتبوو، بۆ دەستخستنی سەرپەڕی لە گروپی سێھەم دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە.

ئۆسترالیا، بەحرەین، چین، چینی تایپه، هیند، ئێران، ژاپۆن، ئەردەن، کازاخستان، کوریا، لوبنان، نیوزیلەند، فیلیپین، عەرەبستان، سوریا و ئەندۆنێزیا، ١٦ تیپە بەشدارەکەی کۆپی ئاسیا ٢٠٢٢ دێنە ئەژمار.

 

سەرپەیڤ