ته‌مووز 22, 2022 16:53 Asia/Tehran
  • پێشکەشکرانی نوسخە کوردییەکەی سرودی «سڵاو سەرکردە» بە زاراوەی فەیلی لە عێراق دا

سرودی «سڵاو سەرکردە» بە ھۆی کوردە فەیلییەکانەوە لە شاری بەلەدڕوزی عێراق و بە ئامادە بوونی سەدان بنەماڵەی کورد بە زمانی کوردی پێشکەش کرا.

«سڵاو سەرکردە» سرودێکی ئێرانییە بۆ دەربڕینی ئەوین و ھۆگری بەرامبەر بە کەسایەتیی بەرزی ئیمامی مەھدی (عج) ئیمامی دوانزەھەمی موسڵمانانی جیھان.

ڕۆژی پێنج شەممە شاری «بەلەدڕوز»ی پارێزگای دیالەی عێراق مەکۆی ئەو کوردە فەیلیانە بوو کە لە بەغدا، خانەقین، بەلەدڕوز و مەنەلییەوە ھاتبوون و بە وتنی «مونیرە قەرەلوسی» نوسخەیەکی شیرین بە زمانی کوردی و زاراوەی فەیلی لە سرودی «سڵاو سەرکردە» تۆمار کرا.

لە ئاھەنگی پێشکەشکرانی سرودی «سڵاو سەرکردە» ئاڵای عێراق، وێنەی مەرجەعە پایەبەرزەکان و ئاڵا شەکاوەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و ھەروەھا وێنەی سەرکردەکانی خۆڕاگری، سەردار حاج قاسم سولەیمانی سەرکردەی شەھیدی لقی قودسی سپای پاسداران و ئەبو مەھدی موھەندیس یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی بە ھۆی جەماوەری کوڕدی شاری بەلەدروزەوە بەرز کرابووەوە.

بۆ ئێرانییەکان کە گەلێک جار سرودی «سڵاو سەرکردە»یان بیستووە، بیستنی ئەم سرودە بە زاراوەی کوردانی فەیلی بە ئامادە کردنێکی ھونەرمەندنە، ھەم لە ڕووی چەمکەوە فام ھەڵگرەو ھەم تازەو سەرنجڕاکێشە.

لە لایەکی دیکەوە سرودی «سڵاو سەرکردە» لە ناوچەکانی تورکمان نشینی ئامرلی و «توزخورماتو» شوێنی خڕبوونەوەی ھەزاران کەس لە تورکمانەکانی ھەردووک پارێزگای سەلاحەددین و کەرکوکە.

سرودی ئێرانیی بەشێوەیەکی شوێندانەرو کاریگەر لە وڵاتانی جۆربەجۆری وەک سێنێگال، تورکیا، فەلەستین، سوریا، عێراق و بەحرەین و پاکستان و بە زمانی جۆربەجۆر پێشکەش کراوەوبڵاو بووەتەوە.

سەرپەیڤ