ته‌مووز 26, 2022 14:27 Asia/Tehran
  • زۆرانی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان و ھەڵکشانی دوو نوێنەری ئێران بۆ قۆناغی کۆتایی

کێبەرکێی پێنج کێشی یەکەمی کێبەرکێی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی جیھان ڕۆژی دووشەممە لە شاری ڕۆمای ئیتالیا بەرپا کرا گە لە کۆتایی دا دوو نوێنەری ئێران ڕێیان لە قۆناغی کۆتایی کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی ئەحمەدی وەفا» لە کێشی ٤٨ کیلۆگرام و «ئەھورا بوێری» لە کێشی ٦٥ کیلۆگرام ئەو دوو نوێنەرەی ئێرانن کە ڕێیان لە قۆناغی کۆتایی کەوتووە.

ھەروەھا «سەیید ڕەزا ئازەرشەب» لە کێشی ٨٠ کبلۆگرام و «موحەممەد جەھانگیری» لە کێشی ١١٠ کیلۆگرامیش ڕێیان لە قۆناغی ڕیزبەندی کەوتووە.

کێبەرکێی قۆناغەکانی ڕیزبەندی و کۆتایی ئەم کێشانەش ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوە دەچێت.

ھەروەھا کێبەرکێی بەرایی پێنج کێشی دووھەمی ئەم کێبەرکێیانە ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ