ئه‌یلوول 27, 2022 13:43 Asia/Tehran
  • نەخشێندرانی ئاڵای فەلەستین لە سەر باڵوەنی کاپیتانەکانی تیپە عەرەبییەکان لە مۆندیاڵی قەتەردا

دەستەیەک لە چالاکانی عەرەب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوایان لە کاپیتانەکانی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی عەرەبی کردووە بە باڵوەنێکەوە کە ئاڵای فەلەستینی پێوەیە، بەشداریی مۆندیالی قەتەر بکەن.

بەپێی راپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی «سەما»ی فەلەستین ، دوای ئەوەی کاپیتانی تیپەکانی تۆپی پێی ئەوروپا رایانگەیاند کە باڵوەنگەلێک لە مۆندیاڵی قەتەردا بەکار دێنن کە ھێمای داکۆکی لە هەڵمەتە سیاسی یان ئایدیۆلۆژییە تایبەتیەکانە،چالاکوانانی عەرەبیش لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر داوایان لە کاپیتانەکانی تیپەکانیان کرد لەو یاریانەدا بە باڵوەنێکەوە دەرکەون کە ئاڵای فەلەستینی پێوە بێت.

تیپی تۆپی پێی ئینگلتەرا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بەو هەڵمەتە دژە ڕەگەزپەرستییەوە پەیوەست بوونە کە ھەتا ئێستا ٩ هەڵبژاردەی ئەوروپی پەیوەندییان پێوە کردووە. «هاری کەین» کاپیتانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەرامبەر ئیتاڵیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەو ھێمایەی لە سەر باڵوەنەکەی بەکار ھێنا.

ھەر لەم پەیوەندییەدا چالاکوانانی عەرەب و موسڵمانیش له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ردا ڕایانگەیاندووە، وه‌ک چۆن ئه‌وروپییه‌کان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی لە ئۆکرانیا ده‌که‌ن، ئێمەش دەبێ ئه‌م په‌یامه‌ به‌ سه‌رجه‌م تیپه‌ عه‌ره‌بییه‌کان و یاریزانانی عه‌ره‌ب بگەیەنین کە بۆ داکۆکی لە فه‌له‌ستین باڵوەنی کاپیتانەکانیان با ئاڵای فەلەستینی پێئوە بێت.

سەرپەیڤ