تشرینی یه‌که‌م 21, 2022 13:46 Asia/Tehran
  • بۆ یەکەم جار لە مێژووی تۆپی پێدا؛ ٦ داوەری ئافرەت لە مۆندیالی ٢٠٢٢ فیفادا ئامادە دەبن

فیفا لە مۆندیالی ٢٠٢٢، بۆ یەکەمجار بەنیازە داوەری ئافرەت بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی داوەریی یارییەکان بکات.

قەتەر لە ٢٠ی ئەم مانگەوە تا ١٨ی کانوونی دووھەم میوانداری مۆندیالی ٢٠٢٢ دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، فیفا ناوی سێ داوەری ئافرەتی خستووەتە لیستی ئەو ٣٦ داوەری ناوەڕاست  کە بڕیارە لە مۆندیالی ٢٠٢٢دا دادوەری بکەن.

«ستیفانی فاراپار» لە فەرەنسا ،«سەلیمە موکانسانگا» لە ڕواندا و «یۆشیمی یاماشیتا» لە ژاپۆن ئەو سێ داوەرە ئافرەتەن کە فیفا ناوی خستوونەتە نێو داوەرەکانی مۆندیاڵەوەو دەبێت لەم پێشبڕکێ ورووژێنەرەدا چاوەڕێی داوەری کردنیان بین.

فیفا ھەروەھا ناوی سێ یاریزانی یارداوەری ئافرەتی لە لیستی مۆندیالدا داناوە، کە داگری «نۆیزا باک» لە بەرازیل و «کارین دیاس» لە مەکسیک و «کاترین» لە ئەمریکان.

«پیەر لوییجی کۆلینا» سەرۆکی لیژنەی داوەرانی فیفا وتوویەتی: با بەڕوونی بڵێم ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە کوالێتی داوەرەکانە نەک ڕەگەزەکەیان.

سەرپەیڤ