تشرینی یه‌که‌م 24, 2022 07:01 Asia/Tehran
  • یەکسان ھاتنەوەی کچانی یاریزانی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ تیپەکەی ئۆزبەکستان

یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی کچانی خوار ١٥ ساڵی ئێران و ئۆزبەکستان بە ئەنجامی ٢-٢ کۆتایی پێهات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) ڕۆژی یەکشەممە، یەکەمین هەڵبژاردەی کچانی ئێران لە یەکەم یاریی خۆیدا لە پاڵەوانێتیی ئاسیای ناوەڕاست ناسراو بە «کافا» لە گروپی تەمەنی خوار ١٥ ساڵ بەرامبەر ئۆزبەکستان یاریی کرد و لە کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢-٢ بوون بە یەکسان.

«پەرنیا ڕەحمانی» لە خولەکەکانی ٦٨ و ٧٢ هەردوو گۆڵەکەی ئێرانی تۆمارکرد.

لە هەڵبژاردەی ئێران بەرامبەر ئۆزبەکستان، ئێلینا شەهبازی، پەرنیا پیشدار، ستایش فایز ڕەحیمی، سامانە قەمەری، پەنیا ڕەحمانی، تانیا جەهانشاهی، مائیدە بیڕەنگ، ئێسرا شیر عەلی بەیگی، شادان شا میری، ئێلینا میرزاپوور، مریەم دینی لە هەڵبژاردەی ئێران بوون.

سەرپەیڤ