تشرینی دووه‌م 03, 2022 13:29 Asia/Tehran
  • ھێرشبەرەکەی ئێران، بوو بە پاڵێوراوی باشترین یاریزانی یانەی بەلژیکا

یاریزانەکەی تۆپی پێیی ئێران بە درەوشانەوەی لە تیپی «شارلێروا» بوو بە پاڵێوراوی باشترین یاریزانی ئەم مانگە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فارس ، یانەی «شارلێروا»ی بەلژیکا پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی ئەم مانگەی ڕاگەیاند کە ناوی ئەستێرەیەکی ئێرانیشی تیادا بەدی دەکرێت.

«ئەمیرحسێن حسێن زادە» لە مانگی ئۆکتۆبەردا ٦ جار خرایە نێو پێکهاتەی سەرەکی توانی گۆڵێک تۆمار بکات.

جێگای ئاماژەیە لە تەنیشت ئەم هێرشبەرە ئێرانییەدا، ناوی یاریزانێکی دیکەش لەوانە «پیێر پاترۆن»، «هارڤە کوفی» و «دۆن هایمانس»یش بەدی دەکرێن.

 

سەرپەیڤ