تشرینی دووه‌م 07, 2022 03:57 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی «ئەمیر عەبدوڵڵاهییان» دوابەدوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە ململانێی مۆندیاڵدا

وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئێرانی کرد به بۆنەی بردنەوەی ململانێی مۆندیاڵی باکو .

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە یاری کۆتایی بەرامبەر بە کۆماری ئازەربایجانی میوانداری ، سەرکەوتنی تۆمار کردو بوو بە پاڵەوانی مۆندیاڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» لە پەیامێکدا پاش پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە مۆندیاڵی باکۆ لە پەیامێکدا نووسیویەتی: بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە شاهیدی درەوشانەوەی لاوانی سەربەرزی هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی وڵاتەکەمانین لە مۆندیاڵی زۆرانی فەرەنگیی باکودا.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» ئەوەشی ڕاگەیاندووە: ئەو لاوە بەجەربەزانەی کە لە تۆرەمەی «پوریای وەلی» و پاڵەون «تەختی»ن لە بواری کێبەرکێ جیهانییەکاندا، ناو و ئاڵای ئێرانی ئازیزیان لە لوتکەدا شەکاندەوەو بوون بە جێگای شەرەف و شانازی بۆ ئێران و ئێرانییەکان.

سەرپەیڤ