کانونی دوھەم 01, 2023 19:35 Asia/Tehran
  • جێگری وەزیری زانست جەختی لە ئامادەیی زانکۆکانی ئێران بۆ وەرگرتنی کچانی خوێندکاری ئەفغانی کردەوە

جێگری وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی جەختی لە ئامادەیی زانکۆکانی ئێران بۆ وەرگرتنی کچانی خوێندکاری ئەفغانستانی کردەوە.

دوابەدوای کردەوەی حکومەتی تالیبان لە مەڕ ڕاپەراندنی بەرتەسک کردنەوەی خوێندن بۆ کچە خوێندکارە ئەفغانییەکان، ژمارەیەک زانکۆ لە ئێران وەک زانکۆی ئەلزەهرا (س) لە تاران، زانکۆی کەوسەر لە بجنوورد لە پارێزگای خوراسانی باکوور و زانکۆی حەزرەتی مەعسومە (س) لە قوم، بۆ وەرگرتنی ئافرەتانی ئەفغانی ھەتا نەمانی ئەو بەرتەسکیانە، ئامادە بوونی خۆیانیان ڕاگەیاند.

زانکۆی ئازادی ئیسلامی و پەیامی نووریش لەم دواییانەدا ئامادەیی خۆیانیان بۆ وەرگرتنی خوێندکاری ئەفغانی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی زانست، «وەحید حەدادی ئەسڵ» جێگری وەزیری زانست وتی: وەرگرتنی فێرخوازانی ئەفغانی بەشێوەی مەجازی و تا ڕادەیەکی سنوورداریش بە شێوەی ئامادەمەند دەبێت.

هەروەها «ئیبراهیم تەقی زادە»، سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووریش، ئامادەیی ئەم زانکۆیەی بۆ وەرگرتنی پێنج هەزار خوێندکاری ئەفغانی لە خولی ڕاهێنانی ئامادەمەند ھەتا مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٢ڕاگەیاند.

«جەلال درەخشە» جێگری سەرۆکی کاروباری نێودەوڵەتی و کاروباری خوێندکارانی بیانیی زانکۆی ئازادی ئیسلامیش، لەم دواییانەدا ڕایگەیاند: ئەم زانکۆیە لە یەکە ئەکادیمییە زۆرەکانی لە سەرانسەری وڵاتدا پێشوازی لەو ئافرەتانەی ئەفغانستان دەکات کە ھۆگری زانست و خوێندنن.

سەرپەیڤ