کانونی دوھەم 16, 2023 05:48 Asia/Tehran
  • میوانداری کردنی پاڵەوانێتیی زۆرانی فەرەنگیی جامی جیهانیی یانەکان بڕا بە ئیسفەهان

یانەی فولادی موبارەکەی سپاهانی ئیسفەهان میوانداری پاڵەوانێتیی زۆرانی فەرەنگیی جامی یانەکانی جیهانی بە ئەستۆ گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ دوای سەرکەوتنی تیمی سپاهان لە گەڕی بیست و دووی خولی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئێران، بە پێشنیاری فیدراسیۆنی زۆران و ئامادەیی ڕاگەیاندنی یانەی سپاهان، خولی هەشتەمی کێبەرکێی زۆرانی فەرەنگیی جامی یانەکانی جیهان بە میواندارێتیی سپاھان لە شاری ئیسفەهان بەڕێوە دەچێت.

ئەم پاڵەوانێتییە بە بەشداریی ٦ تیپ لە ٥پێنجەم ھەتا حەوتەمی ڕەشەمەی ئەمساڵ (٢٥ ھەتا ٢٧ی فڤریە) بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ