شوبات 06, 2023 16:34 Asia/Tehran
  • پاڵەوانیەتیی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئێران لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی زاگرێب

هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی جامی کراوەی زاگرێب، ٤ میدالیای زێڕ، ٤ میدالیای زیو و ٥ میدالیای برۆنزی بەدەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێشبڕکێی زۆرانی نێودەوڵەتیی ڕیزبەندیی یەکیەتییی جیهانی جامی کراوەی زاگرێب لە ڕۆژانی ١٤-١٦ی بەفرانبار (٣سێھەم ھەتا پێنجەمی فڤریە) لە کرواتیا بەرپا کراو لە کۆتایی دا تیپە ١٨ کەسیەکەی ئێران بە ھۆی «پویا دادمەرز» بە کێشی ٥٥ کیلۆ گرام،«مەهدی موحسین نەژاد» لە کێشی ٦٠ کیلۆگرام، «محەممەد عەلی گەرایی» بە کێشی ٧٧ کیلۆگرام و «عەلیرەزا مۆھمەدی» بە کێشی ٨٢ کیلۆ گرام میدالیای زێڕیان بەدەست هێنا.

هەروەها «عاریف محەممەدی» لە کێشی ٦٣ کیلۆگرام، «ڕەزا عەباسی» لە کێشی ٦٧ کیلۆگرام، «سەجاد ئیمەن تەلەب»لە کێشی ٧٢ کیلۆگرام و «ناسر عەلیزاد» لە کێشی ٨٧ کیلۆگرامیش میدالیای زیویان بۆ هەڵبژاردەکەی ئێران مسۆگەر کرد.

هەروەها «محەممەد مەهدی جەواهیری» لە کێشی ٥٥ کیلۆگرام، «ئیمان محەمەدی»لە کێشی ٦٣ کیلۆگرام، «ئەمین کاویانی نەژاد» لە کێشی ٧٧ کیلۆگرام، «پژمان پەشتام» لە کێشی ٨٢ کیلۆگرام و «ئەمیر قاسمی» لە کێشی ١٣٠ کیلۆگرام میدالیای برۆنزیان بردەوە.

لە کۆتایی ئەم کێبڕکێیانەدا، تیپەکەی ئێران بە کۆکردنەوەی ١٩٥ خاڵ پاڵەوانیەتییەکەیان بەدەست هێنا. دوای هەڵبژاردەی ئێران، هەریەک لە هەڵبژاردەکانی هەنگاریا و کۆماری ئازەربایجان بە کۆکردنەوەی ٨٠ خاڵ پلەی سێیەمیان مسۆگەر کرد.

سەرپەیڤ