سەرکەوتنی تیمی هەڵبژاردەی کەبێدیی ئێران بەرامبەر بە ئۆگاندا
تیمی هەڵبژاردەی کەبێدیی لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دووەم یاریی خۆی لەمیانەی ڕکابەریی پاڵەوانەتیی لاوانی جیهان، تیمی ئوگاندای شکست دا.
یاریی نێوان دوو تیمی هەڵبژاردەی کەبێدیی ئێران و ئوگاندا دوێنێ چوارشەم لە هۆڵی شەش هەزارکەسیی "غەدیری"ی ورمێ بەڕێوە چوو کە لە کۆتاییدا تیمی هەڵبژاردەی ئێران بە یارییەکی لێهاتووانە بەئەنجامی شەست و حەوت بە بیست و هەشت، لە خەنیمەکەی بردەوە. لاوانی ئێرانی سێشەممەش بە ئەنجامی 62 بە 25 بەرامبەر بە چینی تایپە سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
بەم ئەنجامە ئێران بە دوو بردنەوە چووە سەر پلەی یەکەمی گروپەکەیەوە و چینی تایبەیش بە یەک بردنەوە و یەک دانان بوو بە دووەم، ئوگاندایش بە بێ بردنەروە لە پلەی سێهەمی خشتەکەدا دانراو لە درێژەی ململانێکان وەلانرا.
تیمی هەڵبژاردەی کەبێدیی ئێران ئەمڕۆ لە قۆناغی پێش فیناڵ لەگەڵ خەنیمەکەی دەچێتە مەیدانەوە؛ خەنیمی ئێران پاش کۆتایی هاتنی یاریی نێوان هیندستان و بەنگلادێش دیاری دەکرێ؛ بەو مانایە کە دۆڕاوی ئەم یارییە دەبێتە خەنیمی ئێران. پێش ئەم یارییەش دوو تیمی پاکستان و گورجستان پێکەوە چوونە مەیدانەوە کە لە ئاکامدا تیمی پاکستان بە ئەنجامی 73 بە 30 سەرکەوت.