ئادار 03, 2023 21:00 Asia/Tehran
  • دەسپێکی 17مین فستیڤاڵی فیلمی خۆڕاگری

17مین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی خۆڕاگری لە پارێزگای بووشەهری باشووری ئێران دەستی بە کار کرد.

17مین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی  فیلمی خۆڕاگری  ڕۆژی هەینی بە بەشداری   سەردار عەلی  فەدەوی  جێگری  فەرماندەری گشتیی  سپای پاسدارانی  شۆڕشی  ئیسلامی  لە کەنارەکانی  کەنداوی فارس  دەستی بەکار کرد .لەو فستیڤاڵەدا  بەرهەمگەلێک  لە 50 وڵاتی جیهان ، له 31 پارێزگاو لە 345 شوێن لە ئێران نومایش ئەدرێت.

لە بەشی سەرەکی کە ناوی " خەڵاتی شەهید سولەیمانی" یە،  675 بەرهەم و لە بەشی فەلەستینیش بە ئامادە بوونی سینەماگەرانی ناوخۆیی 149 بەرهەم نێردراوەتە دەبیرخانەی فستیڤاڵی فیلمی خوڕاگری. نزیکەی 400  سیناریو و زیاتر لە 300  فیلمسازی غەیری ئێرانی لەو خولە دا خاوەنی بەرهەمن و لە تێکڕادا 500 بەرهەم نومایش  ئەدرێت .

سەرپەیڤ